ئەمڕۆ کورد وەک گەورەترین نەتەوەی بێدەوڵەتی سەر روی زەوی هاواری نەتەوەیی بەرزکردۆتەوە و دەیەوێت بەدەنگێکی زوڵال و دەیان ملیۆنی لەدنیا بپرسێت کە ئایا ئەزانن ئێمە کێین! کوردیش بەیەک دەنگ لەدونیادا هاوار بەرزدەکاتەوە "کوردن ئەم".
ئەم چالنجە هەوڵیکی دیکەی کوردە لەجیهاندا، تاکو لەم رێگەیەوە دونیای دیجیتاڵی و سایبەر بەکاربهێنیت بۆ گەیاندنی یەکدەنگی نەتەوەیی و بەدونیا بڵێ کە چیدیکە ناتوانن نەتەوەیەکی ٧٠ ملیۆنی لەجیهاندا پشتگوێبخەن.
ئەم هەنگاوە وا دەکات کورد بۆ یەکەمجار لەمێژوودا داتای هەبێت و ژمارەی هەبێت، بەمەش هێزی نەتەوەیی دروستدەکەین بۆ داهاتوی کارەکانی ئەم بزوتنەوە نەتەوەییە گەلی کورد. وەک کوردێک شانازیەکی گەورەیە بۆ من کە ئەم چالنجە ڕادەگەیەنم و دڵنیام لەماوەیەکی زۆر کەمدا ئەم چالنجە بە هاشتاگی "kurdinem#" دونیا دەهەژێنێت و ژمارەی کوردان لە دونیا دەناسێنێت.